English | عربي

48 كاتژمێری سەرۆك بەرهەم ساڵح لە كۆشكی سەلام


48  كاتژمێری سەرۆك بەرهەم ساڵح لە كۆشكی سەلام

2018/10/04 | 21:50

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-د.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری نوێی عێراق لەماوەی 48 كاتژمێری دەست بەكاربوونیدا، ١٢ كۆبونەوەی لەگەڵ سەركردە باڵاكانی عێراق و باڵوێز و نوێنەری وڵاتانی جیهان ئەنجام داوە، هاوكات چەندین نامەی پیرۆبازیی و پەیوەندی تەلەفۆنی لە سەرۆكانی چەند وڵاتێكەوە پێگەیشتووە. د.

بەرهەم ساڵح، 2ی مانگی ئەیلول، بە دەنگی 219 ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە چوارەمین سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرا.هەر دوای دەستبەكاربوونی دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق دیدار و كۆبونەوەكانی دەستی پێكرد، سەرەتا لەگەڵ د.

ساڵح موتڵەگ، سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی عەرەبیی لە ئەنجومەنی نوێنەران دوایین پێشهاتە سیاسیەكانی وڵاتی تاووتووێ كرد پاشان لەگەڵ و د.

عەلی شوكری وەزیری  پێشوتری پلاندانان كۆبووەوە.سەرۆك بەرهەم ساڵح هەمان ڕۆژ لە كۆشكی سەلام پێشوازیكرد لە عەمار حەكیم، سەرۆك رەوتی حیكمە و شاندێكی یاوەری.

سەرۆك بەرهەم ساڵح هەمان ڕۆژ لە كۆشكی سەلام پێشوازیكرد لە عەمار حەكیم،

سەرۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی دەربڕی بۆ سەردانەكەی سەماحەتی سەید حەكیم، بە شانازییەوە مێژوی پەیوەندیی توندوتۆڵی خەباتی هاوبەشی دژی دیكتاتۆریی لەناوچووی بەبیر هێنایەوە.

هەردولا بە شانازیی و رێزێكی زۆریشەوە باسی ئەم بۆنەیەیان كرد، كە هاوكاتە لەگەڵ یادی ماڵئاوایی رابەری نیشتمانیی سەرۆك مامجەلال، بایەخدانی تایبەتی خۆیشیان دووپاتكردەوە بۆ هەوڵدانی زیاتری پتەوكردنی هاریكاریی نیشتمانیی لە پێناوی خزمەتكردنی گەلی عێراق بە هەمو پێكهاتە و ناوچەكانیییەوە و بەهێزكردنی پابەندبوون بە دەستور و یەكێتیی عێراق و سەروەرییەكەی. سەرۆك بەرهەم ساڵح لە درێژەی دیدارەكانیدا پێشوازیكرد لە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و پێشهاتە سیاسیی و ئەمنییەكان و هەوڵەكانی پتەوكردنی یەكڕیزیی نیشتمانیی و پاراستنی دەستكەوتەكان و پرۆسەی سیاسییان تاوتوێكرد.دكتۆر بەرهەم هەروەها لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیری راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ كۆبووەوە و باسیان لە رێوشوێنەكانی بەهێزكردنی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی ئایندەی كرد.

سەرۆک کۆمار پێشوازیی لە نوری مالکیی کرد

 

هاوكات د.

بەرهەم ساڵح پێشوازییكرد له ئوسامە نوجێفی، سەرۆك هاوپەیمانی قەرار.

سەرۆك ساڵح لەگەڵ ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانی و حەنان فەتلاوی، سەرۆك كوتلەی ئیرادە و خالید عوبێدی، سەركردە لە ئیئتیلافی نەسر و نوری مالیكی، سەرۆك ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا كۆبووەوە.پاشان د.

بەرهەم لەگەڵ نێردەی تایبەتی ترەمپ كۆبووەوە و نامەی پۆتین-یش پێگەیشت د.

بەرهەم لەگەڵ برێت مەكگۆرك، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆك ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و باڵیۆز ئەمەریكا لە عێراق كۆبووەوە و پیرۆزبایی خۆیان پێگەیاند.هاوكات مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنییەوە بە سەرۆك كۆماری عێراق. سەرۆك بەرهەم ساڵح هەروەها لەگەڵ مەكسیم ماكسیمۆڤ، باڵیۆزی روسیا لە عێراق و شاندی یاوەری كۆبووەوە و باڵیۆزی روسیا نامەی پیرۆزبایی ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی روسیای پێگەیاند. د.

بەرهەم پەیوەندی تەلەفۆنی لە ئەردۆغان و شا سەلمان-ەوە میری كوەیتەوە پێگەیشت د.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق پەیامێكی تەلەفۆنیی لە شا سەلمان كوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود، پادشای عەرەبستانی سعودییە پێگەیشت، و شا سەلمان بانگهێشتی د.

بەرهەمی كرد بۆ شانشینی سعودیە. رۆژی پێنجشەممەش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ د.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەنجامدا و پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی لێكرد.هەروەها دكتۆر بەرهەم ساڵح، لە لایەن شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح تەلەفۆنی بۆ كرا و تیایدا پیرۆزبایی پێشكەشكرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆمار. سەرۆك كۆمار دكتۆر بەرهەم لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنییدا پەیامێكی لە عەلی لاریجانیی، سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت و تیایدا پیرۆزبایی لە د.

بەرهەم كرد بە بۆنەی وەرگرتنی ئەركەكانی سەرۆكایەتیی.سەرۆك كۆمار نامەی پیرۆزبایی لە رۆحانی و وەزیری دەوڵەتی ئیمارات-ەوە پێگەیشت حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران، لە نامەیەكدا پیرۆزبایی لە د.

بەرهەم سەرۆك كۆماری عێراق كردو و هیوای خواست لە قۆناغی سەرۆكایەتی نوێی كۆماری عێراق پەیوەندی نێوان بەغداو تاران پتەوبێت و لە خزمەتی هەردوو وڵاتدا بێت. هەروەها د.

ئەنوەر قرقاش، وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ كاروباری دەرەكی پیرۆزبایی لە د.

بەرهەم ساڵح دەكات بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری نوێی عێراق و بەدەستھێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران. د.

بەرهەم نامەیەكی لە خوزەیر خوزاعی، جێگری سەرۆك كۆماری پێشووی عێراقەوە پێگەیشت و پیرۆزبایی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقی لێكرد. سەرۆك ساڵح بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە ناوفۆمی هاشیمۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق پێگەیشت و لەنامەكەیدا هاتووە، "چاوەڕێم لە نزیكترین دەرفەت دا بە شەخسیی پیرۆزباییتان لێ بكەم".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending