ڕوسیا و ئۆکرانیا 214 دیلی جەنگی یهكتریان ئازاد کرد
دیجیتاڵ میدیای سپێده
لە پرۆسەی گۆڕینەوەی دیلەکانی جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا بە دیل گیراوبوون، 107 سەربازی رووسی و 107 سەربازی ئۆکراینی ئازاد کران.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە ئەنجامی دانوستان لەگەڵ لایەنی ئۆکراینی، 107 سەربازی رووسی ئازاد کراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە پاڵپشتیی پزیشکی و دەروونی پێویست بۆ سەربازەکان دابینکراوە و ئەو کەسانە لە رێگەی فڕۆکەی تایبەتی وەزارەتەکەوە دەگوازرێنەوە بۆ مۆسکۆی پایتەخت.
هاوکات سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی دەوڵەتی ئۆکراینا، ئاندرێ یەرماک لە پەیامێکیدا لە رێگەی ئاشكرایكرد، لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا 107 سەربازی ئۆکراینی ئازاد کراون کە 74یان لە کارگەی ئازۆڤستال شەڕیان کردووە.
ئاندرێ یەرماک گوتی: "زۆربەی بریندارەکانی شەڕمان هێنایەوە ماڵەوە، بە تایبەتی سەرکەوتوو بووین لە گۆڕینەوەی ئەوانەی لە ماریوپۆل و ئازۆڤستال بە سەختی بریندارببوون".
پێشتر لە 29ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵسدا ئاڵوگۆڕی دیل لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا ئەنجامدرا، 52 سەربازی ئۆکراینی و 50 سەربازی رووسی ئازاد کرابوون.