له سنوره ئاوییه‌كانى یۆنان ته‌رمی 28 كۆچبه‌ر دۆزراونه‌ته‌وه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
له‌ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له سنوری یۆنان 68 كۆچبه‌ر و 2 قاچاخچی هه‌ڵگرتبوو، ته‌رمی 28 كۆچبه‌ر دۆزراونه‌ته‌وه، 14 كه‌سیش به‌زیندویی رزگاركراون.
رۆژنامه‌نوسێكی نزیك له‌كۆچبه‌ران رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له‌ناوچه‌ی ئیڤیا-كاریستۆسی سنوری یۆنان كه 68 كۆچبه‌ر و دو قاچاخچی هه‌ڵگرتبو، ته‌رمی 28 كۆچبه‌ر دۆزراونه‌ته‌وه، 14 كه‌سیش به‌زیندویی رزگاركراون، گه‌ڕانیش به‌دوای كۆچبه‌ره‌كانی دیكه‌دا به‌رده‌وامه.
ره‌نج پشده‌ری له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "هه‌واڵگری یۆنانی ئێواره‌ی دوێنێ كاپتنی یه‌خته‌كه و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیر كردوه كه له نێو ڕزگاربواندابون".
راشیگه‌یاندوه، ژماره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان بۆ 28 كه‌س به‌رزبۆوه و 14 كه‌سیش به‌زیندویی رزگاركراون، دوای په‌یوه‌ندیكردنمان به‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌كاریستۆس پییان راگه‌یاندین، كه ته‌واوی ته‌رمه‌كان پێكهاتون له‌ژن و منداڵ و هه‌رزه‌كار كه له ناو یه‌خته‌كه‌دا بون، دو كه‌سی ئه‌فغانستانیش له‌نێویاندا زیندوه كه كه‌شتیه‌كی گه‌وره‌ی بارهه‌ڵگر رزگاری كردون، به‌هۆی خراپبونی سیه‌كانیان له‌نێو ئاودا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون بۆ چاره‌سه‌ر، تا ئێستاش 28 كه‌س بێسه‌روشوێنن".
ده‌شڵێت، "له كۆی 68 كۆچبه‌ر 14 كۆچبه‌ر ڕزگاركراون، دوانیان به به‌تۆمه‌تی قاچاخچی جیاكراونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ردوكیان به‌تۆمه‌تی سه‌رپێچیكردن ڕه‌وانه‌ی دادگا كران سه‌باره‌ت به‌تاوانكاری به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی كه‌شتییه‌وه".
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و سێ پڕۆژه‌یاسا ده‌خاته به‌رباس، یه‌كێك له پڕۆژه‌یاساكان، خزمه‌تی زۆره‌ملێی سه‌ربازییه و په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كات.