English | عربي

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی نامەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی د. بەرهەم كرد


ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی نامەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی د. بەرهەم كرد

2018/10/04 | 22:25

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-مامۆستا عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان نامەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی د.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق كرد، بە بۆنەی دەست بەكاربوونییەوە.ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لەنامەكەیدا بۆ د.

بەرهەم ساڵح رایگەیاندووە، "بەبۆنەی هەڵبژاردنتەوە بە سەرۆك كۆماری عێراق بەگەرمیی پیرۆزباییت لێدەكەم‌و، هیوادارم بتوانی سەر ڕاستانە ئەركەكانی خۆت بەجێ‌ بێنی‌و لەم هەل‌ومەرجە پڕ قەیراناوییەدا دەوری خۆت ببینی‌".مامۆستا عەلی باپیر ئاماژەی بەوەشكردووە، "هیوادارم دوای پێكهاتنی كابینەی نوێی حكوومەت، هەموو لایەكتان بەجددیی هەوڵی چارەسەری كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان حكوومەتی عێڕاق‌و هەرێمی كوردستان بدەن، لە چوارچێوەی دەستووردا". بسم الله الرحمن الرحیمبەڕێز كاك د.

برهم أحمد صالح سەرۆك كۆماری عێڕاقدوای سڵاو و ڕێز بەبۆنەی هەڵبژاردنتەوە بە سەرۆك كۆماری عێراق بەگەرمیی پیرۆزباییت لێدەكەم‌و، هیوادارم بتوانی سەر ڕاستانە ئەركەكانی خۆت بەجێ‌ بێنی‌و لەم هەل‌ومەرجە پڕ قەیراناوییەدا دەوری خۆت ببینی‌و، دوای پێكهاتنی كابینەی نوێی حكوومەت، هەموو لایەكتان بەجیددیی هەوڵی چارەسەری كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان حكوومەتی عێڕاق‌و هەرێمی كوردستان بدەن، لە چوارچێوەی دەستووردا.هەروەها بەزوویی ئاوڕێكی جیددیی لە ژیان‌و گوزەرانی هاووڵاتییان‌و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان بدرێتەوە...دووبارە پیرۆزبایی‌و هەرسەركەوتووبن.برای دڵسۆزتان: عـەلـی بـاپــیـر 23 /محرم/1440 كـ 3/10/2018ز








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending