English | عربي

ئەندامێکی کۆمسیاران ئەنجامە بەراییەکان رەتدەکاتەوە


ئەندامێکی کۆمسیاران ئەنجامە بەراییەکان رەتدەکاتەوە

2018/10/04 | 22:55

(هەواڵ كوردستان)- ئەندامی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، ئیسماعیل خورماڵی ئەنجامە بەراییەکانی کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵاوە راگەیەندرا، رەتکردەوە.

ئیسماعیل خورماڵی ئەندامی کۆمسیارانی باڵاو بڕیاردەری کۆمسیۆن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جگە لە پێشاندانی نیگەرانی خۆی  داواشیکردووە پێش راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی وردبینی زیاتر لە ئەنجامی دەنگدانەکەدا بکرێت، هەربۆیە رەتیکردەوە بەشداری کۆنگرە رۆژنامەگەرییەکەی راگەیاندنە بەراییەکان بکات کە ئەمشەو کاتژمێر ٧ ی شەو راگەیەندرا.هەروەها وتیشی " وەك پێویست نەمان توانیوە بەدواداچون بكەین بۆ ئەو فۆرمانەی كە هاتۆتەوە بۆ لامان دڵنیاش نین كە فۆرمەكان تەندرووست و راستین یاخود فۆرمی ساختە و تەزویرن".

ئێوارەی ئەمڕۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی ئەنجامی بەرایی لە سەدا 85%ی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕاگەیاند.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending