هەواڵی کوردستان ئێستا

دیسانەوە كۆرۆنا لە چین بڵاوبۆوە

دیسانەوە كۆرۆنا لە چین بڵاوبۆوە
دیسانەوە كۆرۆنا لە چین بڵاوبۆوە

2022-11-05 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- لیژنەی تەندروستی نیشتمانی لە چین، ئاماژە بە تۆماركردنی 3837 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ دەكات بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەماوەی ڕۆژێكدا كە 657 حاڵەتییان هەڵگری نیشانەكانی نەخۆشییەكەن و 3180 حاڵەتیشیان نیشانەكانیان پێوە دەرنەكەوتووە. چین لە 3ی تشرینی دووەمی 2022، بەرزترین ژمارەی تووشبوونی بە كۆرۆنا تۆماركرد و گەیشتە  4045 حاڵەتی تووشبوون، لەكاتێكدا هیچ حاڵەتێكی مردن بە نەخۆشییەكە تۆمارنەكرا و ژمارەی گیان لەدەستدان لە 5226 حاڵەتدا مایەوە. تا 4ی تشرینی دووەم، لە چین 262966 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراون كە نیشانەكانیان پێوەدەرنەكەوتووە. بەپێی زانیاریی حكومەتە خۆجێییەكان، لە پەكینی پایتەخت 37 حاڵەت تۆماركراون كە نیشانەكانیان پێوەدەركەوتووە و پێنج حاڵەتیش نیشانەی نەخۆشییەكانیان پێوەدەرنەكەوتووە، بەراورد بە ڕۆژی […]

The post دیسانەوە كۆرۆنا لە چین بڵاوبۆوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.