بەریتانیا: پێشنیازی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی بەریتانیا بۆ قودس رەتکردەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
حکوومەتی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی ریشی سوناک، پێشنیازی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس رەتکردەوە.
حکوومەتی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی ریشی سوناک، پێشنیازی سەرۆکوەزیرانی پێشووی وڵاتەکەی، لیز ترهسی بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس رەتکردەوە.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، گوتەبێژی حکوومەتی بەریتانیا، لە لێدوانە رۆژنامەوانییەکاندا رایگەیاندووە: "هیچ پلانێک نییە بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە تەلئەبیبەوە".
گوتەبێژەکەی حکوومەتی بەریتانیا کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، داوای لە سیاسەتمەدارانی ئیسرائیل کردووە کە "رێز لە کەمینەکان بگرن" ئەمەش بەر لە چەند رۆژێک پێش راگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەکانی هەڵبژاردنەکان دێت کە ئاماژە بە گەڕانەوەی بینیامین نهتانیاهو بۆ دەسەڵات دەکات.
ههروهها داوای لە سەرجەم لایەنەکانی ئیسرائیل کردووە خۆیان بەدوور بگرن لە گوتاری هاندان، هەروەها لێبوردەیی و رێزگرتن لە بەرامبەر کەمینەکان بنوێنن.
لای خۆیەوە باڵیۆزی فەڵەستین لە بەریتانیا، حوسام زوملوت پێشوازیی لە بڕیاری حکوومەتی بەریتانیا بۆ رەتکردنەوەی بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس کردووە.