هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاراستەی كۆمەڵی برایانی موسڵمان دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاراستەی كۆمەڵی برایانی موسڵمان دەكات
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاراستەی كۆمەڵی برایانی موسڵمان دەكات

2022-11-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بۆ كۆچی دوایی کەسایەتی گەورەی ئیسلامی جیهانی وجێگری رابەری گشتی برایانی موسڵمان ،مامۆستا (ابراهیم مونیر) به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مەکتەبی رابەرایەتی کۆمەڵەی برایانی موسڵمان دەكات:


بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِیمِ، مِنَ الْمُۆْمِنِینَ ڕجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا الڵّهَ عَڵیْهِ فَمِنْهُم مَّن قَچَى نَحْبَهُ ۆمِنْهُم مَّن ێنتَڤِرُ ۆمَا بَدَّلُوا تَبْدِیلً.
بەدڵێکی رازی بەقەدەری خوا، هەواڵی وەفاتی کەسایەتی گەورەی ئیسلامی جیهانی وجێگری رابەری گشتی برایانی موسڵمان ،مامۆستا (ابراهیم مونیر) مان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی وهاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مەکتەبی رابەرایەتی کۆمەڵەی برایانی موسڵمان وسەرجەم قوتابی ودۆستانی ئەو پیاوە تێکۆشەرو مەزنە ئەکەین ، لەخودای میهرەبان داواکارین شادی بکاتەوە بەپێغەمبەران وصدیقان وصاڵحان وشەهیدان ۆحَسُنَ أُوڵئِكَ رَفِیقًا .

پاداشتی دەیانساڵەی جیهاد وزیندانی وئاوارەیی وتێێکۆشانی بداتەوە، بەکۆچی ئەم کەڵە پیاوە موسڵمانان رابەرێکی کەم وێنە لەڕەوشتبەرزی وتەوازوع وکۆڵنەدان وبەخشندەیی لەدەست داوە،هەروەک گەلی کورد خەمخۆرو دۆستێکی دڵسۆزی لەساحە ئیسلامیە جیهانیەکەدا لە دەست دەرچووە ..کەسایەتیەک کە 85 ساڵ لە تەمەنی پڕلە هیممەت وفیداکاری و پێشەنگی کرداری بردەسەر، خودای باڵا دەست لێی خۆشبێ وفیردەوس ماوای بێ، اإِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّـا إِڵیْهِ رَاجِعونَ