English | عربي

یەکێتی بۆ نێچیرڤان بارزانی: کەس خێر بە ئێمە ناکات


یەکێتی بۆ نێچیرڤان بارزانی: کەس خێر بە ئێمە ناکات

2018/10/04 | 23:30

(هەواڵ كوردستان)- ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وەڵامی قسەکانی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوەو دەڵێت " "كەس خێر بەئێمە ناكات و یەكێتیش بەكورسی ناپێورێت، زۆرجار قوربانیمان بەخۆمانداوە بۆئەوەی نێوماڵی كورد تێكنەچێت، هەموو لایەنێك پێگەی خۆی هەیە، هیچ هێزو كەسێكیش ناتوانێت یەكێتی پەراوێزبخات".

 

ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئەندامی وەفدی یەكێتی بۆ بەغدا، بە  ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە"  ئەگەر پارتی نیازی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماریان نەبوایە، بۆچی تا دوا خولەك سوربوون لەسەر پۆستەكە، لەكاتێكدا پێشتر ئێمە بەئاشكرا پێمان ڕاگەیاندن ئەو پۆستە ئیستحقاقی ئێمەیە، كەچی ئەوان باس لەتێكدانی یەكڕیزی دەكەن".

سەبارەت بەتۆمەتباركردنی یەكێتی لەلایەن نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی حکومەتەوە، بەتێكدانی یەكڕیزی نێوماڵی كورد، مامەند وتی:" سەرۆكی حكومەت و دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم و دەسەڵاتەكانی تر لەلای پارتییە، بەهەر هۆیەك بێت دەسەڵاتی سەرۆك كۆمار بۆ ئێمە بێت، فراكسیۆنە كوردییەكان جگە لەپارتی دەنگیان بەكاندیدەكەی ئێَمەداوەو گۆڕانیش نەهاتبوونە ناو كۆبونەوەكەوە، ئیتر بۆچی ئێمە یەكڕیزی حزبە كوردستانییەكانمان تێكداوە، لەكاتێكدا تەنها پارتی دەنگی بەكاندیدەكەی ئێمە نەداوە".

ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی عێراق، یەکێتی بە تێکدەری ریزەکانی کورد ناوزەد کرد.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending