English | عربي

"لەمەودوا هیچ فڕۆكەیەك لە ئاسمانی سوریا ون نابێت" روسیا: مووشەكی S-300 توانای دۆزینەوەی فڕۆكەی تارمایی هەیە



2018/10/04 | 23:35

(هەواڵ كوردستان)- خەندان- خۆشناو حسێنسەرنوسەری گۆڤاری "ناتسونالنیا ئۆبۆرونا"ی روسی رایگەیاند، سیستەمی بەرگری S-300 كە روسیا رەوانەی سوریای كردووە لە توانایدا هەیە فڕۆكەی جۆری F-22و F-35 لە ئاسمان بدۆزێتەوە، كە بە فڕۆكەی تارمایی ناسراون.ئیگۆر كۆرچینكۆ، سەرنوسەری گۆڤاری "ناتسونالنیا ئۆبۆرونا"ی روسی رایگەیاندووە، "سیستەمی S-300 و  S-400 ی روسی توانای بینینی فرۆكەی جەنگیی تارمایی ئەمەریكی هەیە، و لەمەودوا هیچ فڕۆكەیەك لە ئاسمانی سوریا ون نابێت".پێشتر ماڵپەری The Drive بڵاویكردبووەوە، دووری نازانرێت كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا فڕۆكەی تارمایی F-22 و فڕۆكەی دژە رادار (F16ی CG) بەكاربهێنێت، بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە سوریا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending