هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ پاكستان ئەو هێرشە چەکدارییەی کە کرایە سەر عیمران خان پرۆتێستۆکرا

له‌ پاكستان ئەو هێرشە چەکدارییەی کە کرایە سەر عیمران خان پرۆتێستۆکرا
له‌ پاكستان ئەو هێرشە چەکدارییەی کە کرایە سەر عیمران خان پرۆتێستۆکرا

2022-11-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

هێرشى چه‌كداریى بۆسه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووى پاكستان، عیمران خان له‌ سه‌رتاسه‌رى ئه‌و وڵاته‌ پرۆتێستۆ كرا.

ناره‌زایه‌تییه‌كانى پارتى بزووتنه‌وه‌ى دادپه‌روه‌رى پاكستان كه‌ عیمران خان سه‌ركردایه‌تى ده‌كات، له‌ دوێنێوه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و ئه‌مڕۆش درێژه‌ى هه‌بوو.

ژماره‌یه‌كى زۆرى لە لایه‌نگرى پارتى دادپه‌روه‌رى پاكستان له‌ چواریانى ئازادى شارى لاهور كۆبوونه‌وه‌ و دروشمیان له‌ دژى سوپاى پاكستان گوته‌وه‌.

خۆپیشانده‌ران چه‌ندین لافیته‌یان به‌رزكرده‌وه‌ و تێدا پشتیوانى خۆیان بۆ عیمران خان دووپاتكرده‌وه‌.

سكرتێرى گشتى پارتى دادپه‌روه‌رى پاكستان، ئه‌سه‌د عومه‌ر وتارێكى پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه‌ عیمران خان هێڵى سوورى هه‌یه‌ و ئه‌و هێڵانەش به‌زێندراون بۆیه‌ لایه‌نگرانى ناتوانن بێ ده‌نگ بن.

لەلایەکی دیکەش جێگرى سه‌رۆكى پارتى دادپه‌روه‌رى پاكستان و وه‌زیرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى پاكستان، شاه مه‌حموود قوره‌یشى رایگه‌یاند كه‌ تا ئێستا پۆلیس راپۆرتى زانیارى سه‌ره‌تایى له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى ٣ى تشرینى یه‌كه‌م ئاماده‌ نه‌كردووه‌ و به‌شێكى به‌رپرسانیش ده‌سته‌وه‌ستاونن لەسەر ئەم پرسە.

خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاره‌كانى ئیسلامئاباد، كه‌راچى، پیشاوه‌ر و ژماره‌یه‌ك شارى دیكه‌ به‌رده‌وام بوون.

له‌ ئاكامى هێرشێكى چه‌كداریدا له‌ ٣ى تشرینى یه‌كه‌م له‌ وه‌زیرئاباد بۆسه‌ر كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى عیمران خان، ناوبراو له‌ هه‌ردوو قاچییه‌وه‌ برینداربوو بوو.