English | عربي

عادل عەبدولمەهدی ئەولەویەتی حكومەتی داهاتووی بە پۆمپیۆ راگەیاند


عادل عەبدولمەهدی ئەولەویەتی حكومەتی داهاتووی بە پۆمپیۆ راگەیاند

2018/10/05 | 00:10

(هەواڵ كوردستان)- خەندان- خۆشناو حسێنعادل عەبدولمەهدی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی راسپێدراوی عێراق ئەولەویاتی حكومەتی داهاتووی بە مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا راگەیاند و كە "ئاوەدانكردنەوەی وڵاتە".لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی راسپێدراو، مایك پۆمپیۆ پیرۆزبایی ئەركداركردنی لێكرد بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق، و باس لە هاوكاری نێوان هەردوو وڵات كرد و پشتیوانی وڵاتەكەی راگەیاند.لە لایەن خۆیەوە عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند، ئەولەویەتی حكومەتی داهاتووی عێراق ئاوەدانكردنەوەی وڵات و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە بە هاوڵاتیان و پتەوكردنی پەیوەندییە دەرەكییەكانە لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.عادل عەبدولمەهدی هەروەها وتی كاری حكومەتی داهاتووی عێراق بەردەوامبوونە لە چەسپاندنی ئاسایش و سەرجەم ئەو كارانەی لە خزمەتی هاوڵاتیان و بەرژەوەندی وڵاتدایە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending