لوتكه‌ی گۆڕانی ئاووهه‌وا له میسر ده‌ستیپێكرد
دیجیتاڵ میدیای سپێده
27همین كۆنفرانسی لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی په‌یوه‌ندیدار به گۆڕانی ئاووهه‌وا سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری شه‌ره‌مشێخ له میسر ده‌ستیپێكرد.
له دانیشتنی كردنه‌وه‌ی لووتكه‌كه‌دا، ئالۆك شارما سه‌رۆكایه‌تی ده‌مكی كۆنفرانسه‌كه‌ی راده‌ستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، سامح شوكری كرد.
ئالۆك شارما ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له باره‌ی ژینگه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی "نه‌یانتوانیوه هیچ كارێك ئه‌نجام بده‌ن" چالاكییه‌كانیان ئه‌نجامیان نه‌بووه و به پێویستی زانی هه‌نگاوی كرده‌یی بندرێت له لوتكه‌كه‌دا له‌باره‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی ئاووهه‌وا.
سامح شوكری-یش لای خۆیه‌وه به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه پێویست به به‌رده‌وامیدان به جه‌مسه‌رگیریی ناكات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی ئاووهه‌وا و به پێویستی زانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌وێته خۆ له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی جیهان تێی كه‌وتووه.
كۆنفرانسی لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی په‌یوه‌ندیدار به گۆڕانی ئاووهه‌وا كه به‌رفراوانترین لوتكه‌ی جیهانییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی ئاووهه‌وا تاكوو 18ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زیاتر له 40 هه‌زار به‌شداربوو و 100 گه‌وره به‌رپرس و سیاسه‌تمه‌دار له نزیكه‌ی 190 وڵات به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌دا بكه‌ن.
پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ردانی گازه گه‌رمی پارێزه‌ره‌كان، گونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانی ئاووهه‌وا، بابه‌ته‌كانی پێدانی قه‌ره‌بوو به وڵاتانی تازه‌گه‌شه‌كردوو وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڵێن دراوه؛ له گرنگترین ئه‌و ته‌وه‌رانه ده‌بن كه له لووتكه‌كه‌دا ده‌خرێنه به‌رباس.