English | عربي

ئەردۆغان: تا هەڵبژاردن لە سوریا نەکرێت ئەو وڵاتە بەجێناهێڵین


ئەردۆغان: تا هەڵبژاردن لە سوریا نەکرێت ئەو وڵاتە بەجێناهێڵین

2018/10/05 | 09:25

(هەواڵ كوردستان)- رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، دوای ئەوەی گەلی سوریا هەڵبژاردنیان ئەنجامدا، سوریا بەجێدەڵێنسەرۆکی تورکیا دوێنێ پێنجشەممە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە دیدارێکدا لە ئیستەنبول ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەی گفتوگۆ لەگەڵ گروپە توندڕەوەکانی ئیدلب بە قورس نازانێت کە کۆتا ناوچەی ژێردەسەڵاتی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریایە.

ئەردۆغان روونیشیکردەوە تورکیا لە ئیدلب ١٢ خاڵی چاودێری هەیە و سەرەڕای ئەمەش روسیا ١٢ خاڵ و ئێرانیش شەش خاڵی چاودێرییان لە ناوچەکەدا هەیە، وتیشی "پاراستنی ئاسایشی ئەو راڕەوانە واتە پاراستنی ئیدلب".

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ  ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەنیاز نییە ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی سەربازیی لە پارێزگای ئیدلبی سوریا ئەنجام بدات.

١٧ی مانگی رابردوو و لە میانی کۆبوونەوەی سوچی لە روسیا، ڤلادمیر پوتین سەرۆکی ئەو وڵاتە و رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا رێککەوتن لەسەر دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە پارێزگای ئیدلب.

بەپێی رێککەوتنە دەبێت لە قۆناغی یەکەمدا و تا ١٥ی ئەم مانگە، ناوچەیەکی داماڵدراو لە چەک لە پارێزگای ئیدلب بە قوڵایی ١٥ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لەسەر سنوری بەریەککەوتنی نێوان گروپە چەکدارەکان و سوپای سوریادا پێکبهێنرێت








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending