English | عربي

شاندێكى هاوپه‌یمانى نه‌سر سه‌ردانى سه‌رۆك كۆماریان كرد


شاندێكى هاوپه‌یمانى نه‌سر سه‌ردانى سه‌رۆك كۆماریان كرد

2018/10/05 | 09:25

(هەواڵ كوردستان)- خه‌ندان- د.

به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا رۆژی پێنجشەممە پێشوازیکرد لە خالید ئەلعوبەیدیی، كه‌ بە سەرۆکایەتی شاندێكى هاوپەیمانى نەسر بۆ پیرۆزباییکردن سه‌ردانى سه‌رۆك كۆماریان كردبوو.ئەلعوبەیدی و ئەندامانی شانده‌كه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕى به‌وه‌ى  د.بەرهەم ئەرکی سەرۆک کۆماری وەرگرتووە و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست لە بەشدارییکرنی کاراى بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق لە پێشکەوتن و یەکڕیزیی و ئۆقرەیی و بەگژداچوونەوەی مەترسییەکان لە هەمو ئاستەکاندا.لای خۆیەوە سه‌رۆك كۆمارى عێراق، سوپاسی کردن بۆ سەردانەکەیان و دوپاتیکردەوە کە عێراقییەکان لەبەردەم قۆناغێکی نوێدان، ئەو قۆناغەش پێویستی بە کاری هاوبەشی هەموانە بۆ زاڵ بوون بەسەر کێشە هەنوکەییەکان لە پێناوی هەنگاونان بۆ گەشەپێدانی سیسته‌می دیموکراسیی فیدراڵیی لە وڵاتدا بەو جۆرەی هەنگاونان بەرەو بنیاتنانی دەوڵەتی دامەزراوەیی و مافەکانی هاوڵاتیبوون و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییەکان زامن دەکات.سه‌رۆك  به‌رهه‌م ساڵح، پێویستیی قوڵکردنەوەی دیالۆگ و دەست لەناو دەستکردنی نێوان هەمو عێراقییەکانی دووپاتکردەوە بێ جیاوازیی و کارکردن بۆ گەشەسەندنی پرۆسەی سیاسیی و دیموکراسیی لە وڵاتیش خستەڕوو.

xendan.blob.core.windows.net/root/root/images/55102018d44







نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending