هەواڵی کوردستان ئێستا

دژی درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى پەرلەمانی ماوەبەسەرچوو سكاڵا له‌ دادگای فیدراڵیی عێراق تۆماركرا

دژی درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى پەرلەمانی ماوەبەسەرچوو سكاڵا له‌ دادگای فیدراڵیی عێراق تۆماركرا
دژی درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى پەرلەمانی ماوەبەسەرچوو سكاڵا له‌ دادگای فیدراڵیی عێراق تۆماركرا

2022-11-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دژی درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى پەرلەمانی ماوەبەسەرچوو له‌ دادگای فیدراڵیی عێراق سكاڵا له‌سه‌ر په‌رله‌مانى كوردستان تۆماركرا

سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دادگای فیدراڵیی عێراق سكاڵای له‌سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركرد، سكاڵاكه‌ بۆ تانه‌دانه‌ ده‌ركردنی یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم، كه‌ پارتى و یه‌كێتى و گۆڕان و پێكهاته‌كان به‌ ناشه‌رعی و ناده‌ستوری ته‌مه‌نى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستانیان درێژكره‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماوه‌ی كاركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبێكردنیان له‌ هه‌رێم بێ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد درێژكرده‌وه‌.

د. یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكى پێشووترى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌ پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ 6/11 له‌ سایتی وه‌قایعی كوردستان، یاسای به‌رده‌وام بونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌، ئه‌مڕۆ 7/11له‌ دادگای باڵای فیدراڵی داوایان تۆمار كرد به‌ ژماره‌ 248ى فیدڕاڵی بۆ تانه‌دان له‌ ده‌ستوری بونی ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ و، ناشه‌رعی و ناده‌ستوری بونی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم بێ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.

سه‌رۆكى پێشتووكرى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌شڵێت:پێشتریش چه‌ند جارێك ئاماژه‌مان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردن وه‌ك گرێبه‌ستی نێوان ده‌نگده‌ر و هه‌ڵبژێردراو، مه‌رجداره‌ به‌و كاته‌ی بۆی دیاریكراوه‌ و به‌و به‌ڵێنانه‌ی هه‌ڵبژێردراو داویه‌تی به‌ ده‌نگده‌ر كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا كار بكات بۆ به‌دیهێنانیان به‌ڵێنه‌كان و به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردن، هه‌ر بۆیه‌ش له‌ دوای ته‌واو بونی ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌ن و پۆسته‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان، شه‌رعییه‌ت له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن و درێژكردنه‌وه‌یان ناشه‌رعییه‌ و دژی بنه‌ما جێگیره‌كانی دیموكراسییه‌.

د.یوسف محه‌مه‌د ده‌شڵێت: له‌ رۆژى 6/11ى 2022وه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم شه‌رعییه‌تیان له‌ده‌ست داوه‌ .