هەواڵی کوردستان ئێستا

لێکۆڵینەوە لە کوژرانی ھاووڵاتییەکی ئەمریکی لە بەغدا دەکرێت

لێکۆڵینەوە لە کوژرانی ھاووڵاتییەکی ئەمریکی لە بەغدا دەکرێت
لێکۆڵینەوە لە کوژرانی ھاووڵاتییەکی ئەمریکی لە بەغدا دەکرێت

2022-11-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

بەفەرمانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانی ھاووڵاتییەکی ئەمریکی لە بەغدا پێکھێنرا.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شممەری راسپاردووە، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانی ھاووڵاتییەکی ئەمریکی لە بەغدا پێکبھێنێت.

راشیگەیاندووە کە دەست بەجێ لیژنەکە پێکھێنراوە، دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئاشکراکردنی ھۆکار و وردەکاری کوژرانی ھاووڵاتییە ئەمریکییەکە لە بەغدا، ھەروەھا دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تاوانەکە.

پێشتر میدیاکانی عێراق بڵاویان کردبوویەوە، ھاووڵاتییەکی ئەمریکی کە لە دامەزراوەیەکی ئەھلیی وەک مامۆستای زمانی ئینگلیزی وانەی دەگوتەوە لە ناوچەی کەڕادە ناوەڕاستی بەغدا، لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژراوە.