نێجیریا.. له ژماره‌یه‌ك هێرشی چه‌كداریدا زیاتر له 90 كه‌س بوونه قوربانی
دیجیتاڵ میدیای سپێده
له ئه‌نجامی ژماره‌یه‌ك هێرشی چه‌كدارییدا له پارێزگای زامفارا له نێجیریا ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و لانیكه‌م ٨٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای ناوخۆییدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گونده‌كانی ناوچه‌ی بوكویوم سه‌ربه پارێزگای زامفارا.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و لانیكه‌م ٨٠ كه‌سی دیكه برینداربوون.
كاربه‌ده‌ست له ناوچه‌ی بوكویوم، موایا مهسودان ئاشكرایكرد، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی پارێزگاكه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌یان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆجێیی رێكخستووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سزای رفاندنی مرۆڤ له نێجیریا له سێداره‌دانه، به‌ڵام حاڵه‌ته‌كانی رفاندن و ئازادكردنیان له‌پێناو پاره‌دا، به‌رده‌وام رووده‌ده‌ن.