هەواڵی کوردستان ئێستا

دانە غاز.. داهاتی فرۆشی نەوت لەسەرەتایی ساڵەوە تا ئێستا 161 ملیۆن دۆلار بووە

دانە غاز.. داهاتی فرۆشی نەوت لەسەرەتایی ساڵەوە تا ئێستا 161 ملیۆن دۆلار بووە
دانە غاز.. داهاتی فرۆشی نەوت لەسەرەتایی ساڵەوە تا ئێستا 161 ملیۆن دۆلار بووە

2022-11-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەپێی ڕاپۆرتی كۆمپانیای دانه‌ غازی ئيماراتی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ رێژه‌ی 11% به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9-11-2022 كۆمپانیای دانه‌ غازی ئیماراتی نوێترین راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی رێژه‌ی قازانج، داهاتی كۆمپانیاكه‌ و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و كێڵگه‌ نه‌وتییانه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ كۆمپانیاكه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاریان له‌سه‌ر ده‌كات.

بەپێی راپۆرتەكەی دانه‌ غاز،"له‌سه‌ره‌تای نۆ مانگی ئه‌مساڵ، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ رێژه‌ی 11% به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و له‌و ماوه‌یه‌دا رۆژانه‌ 34 هه‌زار و 300 به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مهێندراون".

ئەوەشخراوەتەڕوو،"له‌ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا قازانجی پاکی کۆمپانیاکە بۆ 161 ملیۆن دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و كۆی گشتی داهاته‌كانی كۆمپانیاكه‌ش له‌ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا بۆ 24% به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتووه‌ته 415 ملیۆن دۆلار".

بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەرهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتێكدایه‌، به‌ پێی راپۆرته‌كه‌ی دانه‌ غاز، ساڵی رابردوو رۆژانه‌ 34 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مێندراون.