وەزیری نەوتی عێراق: "کاردەکەین بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین داهاتی فرۆشی نەوت"
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزیری نەوت و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە، حەیان عەبدولغەنی رایگەیاند کە کاردەکەن بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین داهاتی دارایی، ئەوەیش لەڕیگای بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ پشتگیریکردن لە بودجەی فیدراڵیی.
حەیان عەبدولغەنی لە میانی کۆبوونەوەی دیاریکردنی نرخی نەوتی خاوی عێراق بۆ بازاڕە جیهانییەکان کە مانگانە لە بارەگای وەزارەتی نەوت ئەنجام دەدرێت، پەرۆشی عێراقی دووپاتکردووتەوە بۆ مامەڵەکردنی واقیعیانە لەگەڵ ئەو ئاستەنگانەی کە بەرەوڕیی بازاڕی نەوتی جیهان بووەتەوە و رایگەیاندووە، عێراق رێز لە رێککەوتنی (ئۆپیک پڵەس) دەگرێت لە بەدیهێنانی هاوسەنگی و سەقامگیریی بۆ بازاڕی نەوتی جیهان، جەختیشی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە عێراق ئامانجی ئەوەیە داهاتی فرۆشی نەوت زیاد بکات، بە شێوەیەک کە خواستەکان بەدیبهێنێت بۆ بەرهەمهێنەران و بەکارهێنەران.
وەزیری نەوت و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە، حەیان عەبدولغەنی ئاماژەی بەوەیشداوە کە کاردەکەن بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین داهاتی دارایی، ئەوەیش لەڕیگای بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ پشتگیریکردن لە بودجەی فیدراڵیی.
باسی لەوەشکردووە کە بوودجەی گشتیی فیدراڵی، بەڕێژەی ٩٥ لەسەدا، پشتی بە داهاتی فرۆشی نەوت بەستووە.