کۆریای باشوور و ئەمریکا و ژاپۆن تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکووریان سەرکۆنە کرد
دیجیتاڵ میدیای سپێده
نوێنەرانی باڵای ئەتۆمی کۆریای باشوور، ئەمریکا و ژاپۆن تاقیکردنەوە مووشەکییە کورت مەوداکانی کۆریای باکووریان لە دەریای خۆرهەڵات سەرکۆنە کرد.
ئاژانسی هەواڵیی یۆنهاپ بڵاوی کردەوە، نوێنەری تایبەتی نیمچەدوورگەی کۆریا، کیم گون و بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئاسیا و زەریا لە وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن، فوناکۆشی تاکیهیرۆ و نوێنەری تایبەتی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆریای باکوور، سونگ کیم پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لەبارەی تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی کۆریای باکوور ئەنجامداوە.
نوێنەرەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە شەڕەنگێزییەکانی کۆریای باکوور، پێشێلکارین بەرامبەر بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی و مایەی قبوڵکردن نین.
هاوکات نوێنەرەکان تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکووریان سەرکۆنە کرد و بەڵێنی بەهێزکردنی هاریکاریان دا دژبە هەر مەترسییەک.
بەمەبەستی پرۆتێستۆکردنی مانۆڕە ئاسمانییە هاوبەشەکەی ئەمریکا و کۆریای باکوور بەناوی "Vigilant Storm"، هەفتەی رابردوو پیۆنگیانگ، ٣٥ مووشەکی ئاراستەی دەریای خۆرهەڵات و دەریای زەرد کرد.