ئەمریکا بە بڕی 72 ملیۆن دۆلار "هاوکاری بهپهلهی خۆراک" پێشکەشی لوبنان دەکات
دیجیتال میدیای سپێده
ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا (USAID)، ئەوەی ئاشکرا کرد کە وڵاتەکەی بۆ دابین کردنی خۆراکی 650 هەزار کەس، بە بڕی 72 ملیۆن دۆلار "هاوکاری بهپهلهی خۆراک" پێشکەشی لوبنان دەکات.
راگەیەندراوی ئاژانسەکە لەوبارەیەوە لە ماڵپەڕی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت، بڵاوکراوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەمریکا بۆ دابین کردنی خۆراکی 650 هەزار کەس کە لە هاووڵاتی لوبنانی، پەنابەرانی سووری و هاووڵاتییانی وڵاتانی دیکە پێکدێن، بە گوژمەی 72 ملیۆن دۆلار "هاوکاری خۆراکی بەپەلە" پێشکەشی لوبنان دەکات.
باس لەوەش کراوە هاوکارییەکە لە رێگهی پڕۆگرامی خۆراکی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پێشکەش دەکرێت و سهبهتهی خۆراک کە تێیدا برنج، نیسک و نۆک هەیە، بە کۆبۆنی خۆراکی مارکێتەکان دابەش دەکرێن کە پەنابەرانی سووریش مافی وەرگرتنی ئەو کۆبۆنانەیان هەیە.
ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەم هاوکارییە مرۆییە لە چوارچێوەی ئەو پاکێجە دوو ملیار دۆلارییەدایە کە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، لە مانگی ئەیلوولدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئاسایشی خۆراک، رایگەیاندبوو.