هەواڵی کوردستان ئێستا

شه‌پۆلێكی باران بارین به‌ڕێوه‌یه‌

شه‌پۆلێكی باران بارین به‌ڕێوه‌یه‌
شه‌پۆلێكی باران بارین به‌ڕێوه‌یه‌

2022-11-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی ده‌كرێت له‌ئەمڕۆوە شه‌پۆلێكی باران بارین باشووری عێراق و ناوه‌ڕاست تا باكور بگرێته‌وه‌ و ببێته‌ هۆی دروست بوونی لافاو له‌ به‌شێك له‌ شاره‌كاندا.

به‌ پێی پێشبینییەکانى كه‌شناسی عێراق: ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌هێز ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌، پێشبینی‌ كراوه‌ سه‌ره‌تا ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بگرێته‌وه‌ و دواتریش بگاته‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

له‌ باره‌ی به‌هێزی شه‌پۆله‌كه‌وه‌ هۆشداریی دراوه‌ كه‌ له‌وانه‌ له‌ هه‌ندێك شار ببێته‌ هۆی دروست بوونی لافاو له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا به‌ تایبه‌ت له‌ باشووری هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق.

هاوکات به‌ شێوه‌ی جیا جیا هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش تا كۆتایی مانگ به‌ شێوه‌ی بچڕ بچڕ باران ببارێت.