سودانى ئاماده‌یه بۆ راگه‌یاندنى پرۆژه‌یه‌كى ئیسڵاحى گه‌وره
دیجیتال میدیای سپێده
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماده‌یه بۆ راگه‌یاندنى پرۆژه‌یه‌كى ئیسڵاحى گه‌وره بۆ ئابوورى وڵات.
عه‌بدولحوسه‌ین ئهلعهنبهكى، راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى ئابورى، به رۆژنامه‌ى فه‌رمى عێراقى رایگه‌یاندوه: محمد شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زران پرۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ی چاكسازى له‌به‌رده‌سته بۆ ئابورى عێراق وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو له‌ده‌ست به‌كاربوونى له‌ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن دا.
عهنبهكى راشیگه‌یاند: ئه‌و پرۆژه‌یه كار له‌سه‌ر باشتركردنى بازاڕ وپاراستنى ده‌كات، وپشتیوانى له‌به‌رهه‌مى ناوخۆیى ده‌كات، پشت به‌بنه‌ماكانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌به‌ستێت له‌بوارى ئیسڵاحى بانكى و دانانى سنورێك بۆ گه‌نده‌ڵى دارایى وكارگێرى.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: پرۆژه‌كه كار له‌سه‌ر باشتركردنى كه‌رتى تایبه‌ت و،هه‌روه‌ها ره‌خساندنى ژینگه‌ى كار له‌وڵات دا ده‌كات.