هەواڵی کوردستان ئێستا

یونیسێف: "بەهۆی لافاوەکانەوە ٨٤٠ هەزار منداڵ لە نێجیریا دەربەدەربوون"

یونیسێف:
یونیسێف: "بەهۆی لافاوەکانەوە ٨٤٠ هەزار منداڵ لە نێجیریا دەربەدەربوون"

2022-11-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

رێکخراوی سندوقی هاریکاری منداڵان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNICEF) بڵاوی کردەوە لە ئاکامی ئەو لافاوانەی دوای بارانبارینی توند نێجیریای گرتووەتەوە،٨٤٠ هەزار منداڵ دەربەدەربوون.

نووسینگەی یونیسێف لە نێجیریا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لافاوەکان زۆرترین کاریگەرییان کردووەتە سەر منداڵان و بەم هۆیەوە، ٨٤٠ هەزار منداڵ دەربەدەربوون و نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار منداڵیش لەژێر مەترسیدان.

بەهۆی ئەو لافاوانەی لە مانگی ئایارەوە تاکوو ئێستا لەو وڵاتە روویان داوە، زیاتر لە ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەسیش دەربەدەربوون.

پسپۆڕانی گۆڕانی ئاووهەوا و ژینگە هۆشدارییانداوە لەوەی کە ٥٣ ملیۆن کەس لەو وڵاتە رووبەڕووی مەترسی روودانی لافاو بوونەتەوە.