گەورەترین سەندیکای کرێکاران له فهڕهنسا مانگرتی راگەیاند
دیجیتال میدیای سپێده
سەندیکای "CGT" کە گەورەترین سەندیکای کرێکارانی فەڕەنسایە، بۆ داواکردنی زیادکردنی مووچە مانی گرت.
ئەو کارمەندانەی دامەزراوەی "RATP" کە بەرپرسن لە کارکردنی هۆکارەکانی گواستەنەوەی پاریس و دەوروبەری و ئەندامی سەندیکای "CGT"ـن، بۆ داواکردنی چاککردنی مەرجەکانی کارکردن و زیادکردنی مووچە، مانیان گرت.
پەککەوتنی هۆکارەکانی گواستنەوە لە پاریس و دەوروبەری وایکرد ئاستەنگی زۆری هاتوچۆ دروست ببێت و لە گەشتەکانی شەمەندەفەر و میترۆدا، پەککەوتنی زۆر روویاندا.
کادیا یەکێک بوو لەو کەسانەی لەڕێگهی بەکارهێنانی هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتییەوە بۆ گەراجی سان لازار هاتبوو، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە مانگرتنەکە کاریگەری زۆری لەسەر دروست کردووە و دوو هێڵی میترۆ هەبوون کە توانیویەتی لە رێگهیانەوە بچێت بۆ شوێنی کارەکەی بەڵام هەردوو هێڵەکە داخراون، بۆیە ناچاره لە هێڵی درێژی چاوەڕوانی پاسدا بوەستێت.
جەینی هاووڵاتییەکی دیکەیە کە لە لەندەنەوە لەگەڵ هاوڕێکانی بۆ گەشت هاتوونەتە پاریس، دەربارەی کاریگەرییەکانی مانگرتنەکە باسی لەوە کرد کە کاتێک چوونەتە وێستگەی میترۆ، وێستگەکە داخراو بووە و ناچاربوون تا وێستگەی دواتر بەپێ بڕۆن و لەوێ سواری میترۆ ببن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی دامەزراوەی "RATP" بڵاوکراونەتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە هێڵەکانی میترۆ و زیاتر لە ٣٠ وێستگەی میترۆ داخراون.