له هه‌ڵبژاردنی كۆنگرێسى ئه‌مریكا دوو موسڵمانی تر له لیستی براوه‌كانن
دیجیتال میدیای سپێده
عه‌بدولناسر ڕه‌شید ئه‌و ئه‌مریكییه‌ى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك فه‌له‌ستینی، و هاوه‌ڵه هیندییه‌كه‌ی، نه‌بیلا سه‌ید، ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ویلایه‌تی ئیلینۆیسیان له ئه‌مریكا به‌ده‌ستهێنا.
عه‌بدولناسر ڕه‌شید له ڕێگه‌ی ئه‌كاونتی فه‌یسبووكه‌كه‌یه‌وه وتی: "شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ من كه نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی ویلایه‌تی ناوچه‌ی 21ی ویلایه‌تی ئیلینۆیس بم".
سه‌باره‌ت به نه‌بیلا سه‌ید كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك هیندییه، ئه‌و ته‌نها یه‌كه‌م ژنی موسڵمان نییه كه ئه‌ندامێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئیلینۆیس به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵكو بچووكترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئیلینۆیسیشه. ئه‌و رایگه‌یاند، "زۆر گرنگه كورسییه‌كمان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگمان هه‌بێت له پرۆسه‌ی یاسادانان".
به‌پێى جه‌زیره، له به‌رامبه‌ردا ڕوا ڕۆمان به ڕه‌چه‌ڵه‌ك فه‌له‌ستینی ئه‌ندامێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ویلایه‌تی جۆرجیا به‌ده‌ستهێنا و به‌م شێوه‌یه بووه یه‌كه‌م ژنی فه‌له‌ستینی له ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی ویلایه‌ته‌كه‌دا.
جێگای سه‌رنجه كه ئه‌مریكییه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك فه‌له‌ستینی، ڕه‌شیده تله‌یب و دوو هاووڵاتییه‌كه‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك سۆماڵی، ئیلهان عومه‌ر و زه‌ینه‌ب محمد، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ڕاستی خولی كۆنگرێسدا 3 كورسی بۆ پارتی دیموكرات له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا به‌ده‌ستهێنا.
بۆ جاری سێیه‌م بۆ هه‌ردووكیان، ڕه‌شیده له میشیگان كورسییه‌كی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ده‌ستهێنا، ئیلهانیش له مینیسوتا كورسییه‌كی به‌ده‌ستهێنا.