هەواڵی کوردستان ئێستا

د. سامان بۆ KDP: تا ئێستا زیاتر له‌ 50 نه‌خۆشی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

د. سامان بۆ KDP: تا ئێستا زیاتر له‌ 50 نه‌خۆشی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌
د. سامان بۆ KDP: تا ئێستا زیاتر له‌ 50 نه‌خۆشی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

2020-03-28 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا ده‌بن به‌رده‌وام له‌چاكبوونه‌وه‌ دان و تاوه‌كو ئێستاش 51كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێ، دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنترۆڵدایه‌ و هه‌موو رێكاره‌كانیان گرتۆته‌به‌ر، بۆیه‌ رێنمایه‌كان تاڕاده‌یه‌كی باش جێبه‌جێ ده‌كرێن.

به‌پێی دواین راگه‌یندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تائێستا 121كه‌س تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا بوون كه‌ 2 حاڵه‌تی مردن و 51 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆش نۆ حاڵه‌تی نوێ تۆمار كراون کە هه‌شتیان له‌ هه‌ولێر و یه‌كێك له‌ سلێمانییە.

وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. سامان به‌رزنجی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "دۆخی هه‌رێمی كوردستان تاراده‌یه‌كی باش له‌ژێر كۆنترۆڵ دایه‌و پێویسته‌ رێكاره‌كان توندتر بێت و رێكاری زیاتر بگیرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک پارێزراوبێت و پابه‌ندی رێنمایه‌كانبن.

به‌رزنجی گوتیشی، "دۆخی خه‌ڵكی سێبیرنیش زۆر باشه‌ و به‌رده‌وام پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و له‌كه‌نتینه‌ دان.

 

بڵند ئیبراهیم