هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرهەڵدانەوەی كۆرۆنا مەترسی بۆ دابەزینی نرخی نەوت دروست دەكات

سەرهەڵدانەوەی كۆرۆنا مەترسی بۆ دابەزینی نرخی نەوت دروست دەكات
سەرهەڵدانەوەی كۆرۆنا مەترسی بۆ دابەزینی نرخی نەوت دروست دەكات

2022-11-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەهۆی كەمبوونەوەی ترسی پاشەكشەی ئابووری لە ئەمریكا نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كردەوە، هەرچەندە بەهۆی سەرهەڵدانەوەی كۆرۆنا لە چین كاریگەری لەسەر نرخی هەفتانەی نەوت هەبووە و ئەگەر ڕێژەكە زیاتر ببێت كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت دەبێت. ئەمڕۆ هەینی، جارێكی دیكە نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتۆتە 95 دۆلار و 36 سەنت، بەو پێیەش ڕێژەی 1.73% بەرزبوونەوەی تۆمار كردووە. هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس بەرزبۆتەوە بۆ 88 دۆلار و 33 سەنت. شرۆڤەکاران ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی دابەزینی نرخی دۆلارەوە، دوای ئەوەی داتاکانی ڕۆژی پێنج شەممە […]

The post سەرهەڵدانەوەی كۆرۆنا مەترسی بۆ دابەزینی نرخی نەوت دروست دەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.