له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى ئه‌مریكا 3 مسوڵمان سه‌ركه‌وتنیان بۆ به‌ده‌ستهێناوه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی نیوه‌ی خولی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا؛ سێ مسوڵمان سه‌ركه‌وتنیان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پیرانی ئه‌مریكا له ویلایه‌تی جۆرجیای ئه‌مریكا كه له‌لایه‌ن حاكمیكۆمارییهكانهوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
بهپێیئهنجامه به‌راییانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی نیوهیخولیسهرۆكایهتی ئه‌مریكاوه بڵاوكراونه‌ته‌وه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه و له‌و میانه‌یه‌شدا سێ مسوڵمان سه‌ركه‌تنیان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پیران به‌ده‌ستهێنا.
دوان له‌و مسوڵمانانه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له ولایهتیجۆرجیا به‌ده‌ستهێناوه ئافره‌تن و سه‌ربه پارتی دیموكراته‌كانن به ناوهكانینهبیله ئیسلامیتهمهن 32 ساڵ و هه‌روه‌ها رۆی رۆمان ته‌مه‌ن 29 ساڵ و به‌پێی ئه‌نجامه‌كانیش سهركهوتنیگهورهیان به‌ده‌ستهێناوه.
بهپێیداتاكان، نه‌بیله ئیسلام یه‌كه‌م مسوڵمانه له‌و ویلایه‌ته‌وه سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌نجومه‌نی پیران به‌ده‌ستده‌هێنێت و هه‌روه‌ها رۆمانیش یه‌كه‌م مسوڵمانیئهو ویلایه‌ته‌یه سهركهوتنیبۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستهێناوه.هاوكات هه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا فاروق مهغالی به ره‌گه‌ز پاكستانی سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا مسۆگه‌ر كردووه.