هەواڵی کوردستان ئێستا

د. جه‌مال كۆچه‌ر: بودجه‌ى گشتى تا راده‌یه‌ك ئاماده‌كراوه‌ وله‌م چه‌ند رۆژانه‌ ده‌گات

د. جه‌مال كۆچه‌ر: بودجه‌ى گشتى تا راده‌یه‌ك ئاماده‌كراوه‌ وله‌م چه‌ند رۆژانه‌ ده‌گات
د. جه‌مال كۆچه‌ر: بودجه‌ى گشتى تا راده‌یه‌ك ئاماده‌كراوه‌ وله‌م چه‌ند رۆژانه‌ ده‌گات

2022-11-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

لیژنه‌ى دارایى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاندوه‌: ئه‌وه‌نده‌ نه‌ماوه‌ پرۆژه‌ یاسایى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2023 بگاته‌ په‌رله‌مان.

د. جه‌مال كۆچه‌ر، سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو وئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندوه‌: به‌پێى یاسایى ئیداره‌دانى دارایى ئیتیحادى، پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ماوه‌ى 15 تشرینى یه‌كه‌م دا پرۆژه‌ یاسایى بودجه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات.

كۆچه‌ر پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌پرۆژه‌ یاسایى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى داهاتوو زۆر دواناكه‌وێت وكۆتایى ئه‌م مانگه‌ بگاته‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ په‌سه‌ند كردنى.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: بودجه‌ى گشتى بۆ سه‌ر دوو به‌ش دابه‌شبووه‌، به‌شێكی بودجه‌ى به‌كاربه‌ره‌ وبه‌شێكیشى جێگیره‌، به‌شه‌ به‌كاربه‌ره‌كه‌ى هه‌ره‌ گه‌وره‌كه‌یه‌ و تا راده‌یه‌ك ئاماده‌یه‌ وگۆرانكارییه‌كى كه‌مى تێدا كراوه‌.