سكاڵایەك دژ به ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێم تۆمار ده‌كرێت
دیجیتال میدیای سپێده
دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق جارێكی تر لەبارەی سكاڵایەك دژی ناردنی 200 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ 13/11/2022، دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق لەسەر سكاڵایەك دژ بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستا كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات.
د. جه‌مال كۆچه‌ر، سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو وئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق بە سپێده‌ی راگەیاند: "ئەگەری زۆرە سکاڵاکە رەتبکرێتەوە یان پەرلەمانتارەکە بیکشێنێتەوە، چونکە مستەفا کازمی لە پۆستەکەیدا نەماوە، ئەگەر سکاڵاکە بەردەوام بێت، دەچێتە سەر محەممەد شیاع سوودانى لەکاتێکدا دەنگۆى ئەوە هەیە، کە سەرۆکوەزیرانى نوێ ئەو بڕیارەى ناردنى پارەى بۆ هەرێمى کوردستان پەسند کردبێت".
جەمال کۆچەر وتیشی: "ئەگەر دادگەى باڵاى فیدراڵى سکاڵاکە پەسند بکات، ئەگەری هەیە منیش سکاڵایەک تۆماربکەم لەدژى حکومەتى فیدراڵى عێراق بەهۆى ئەوەى مووچەى ساڵێکى 682 هەزار فەرمانبەرى هەرێمى کوردستانى نەناردووە، ئەگەر کەمترین مووچەى فەرمانبەرانى ناوچەکانى دیکەى عێراق هەژمار بکەین کە 500 هەزار دینارە، بەغدا لانیکەم زیاتر لە چوار ترلیۆن دینارى قەرزارى هەرێمى کوردستان دەبێت ".
د. جه‌مال كۆچه‌ر راشیگه‌یاند: به‌پێى یاسایى ئیداره‌دانى دارایى ئیتیحادى، پێویسته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ماوه‌ى 15 تشرینى یه‌كه‌م دا پرۆژه یاسایى بودجه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات.