سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە عێراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە عێراق، دادوەر عەلا جەواد ساعدی لەسەر داوای خۆی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و لە شوێنی ئەو، دادوەر حەیدەرحەنون زائیر بە وەکالەت راسپێردرا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە محه‌مه‌د شیاع سوودانی رەزامەندی نیشان داوە لەسەر داوایەکی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە عێراق، دادوەر عەلا جەواد ساعدی بە دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی و له شوێنی ئەو دادوه‌ر حه‌یده‌ر حه‌نون زائیر-ی راسپاردووە بۆ ئەوەی بە وەکالەت کاروباری دەستەکە هەڵسوڕێنێت.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی جه‌ختی كردووەتەوە له‌سه‌ر ئەوەی کە ئاراسته‌ی حكوومه‌ت به‌رداوه‌میدانە به‌هه‌وڵه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره دزراو و ئه‌وکەسانه‌ی کە له‌لایه‌ن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقه‌وه لەسەر پرسی ده‌ستپاكی داواكراون.