English | عربي

جۆن کێری: ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ ئێران بەهێزە


جۆن کێری: ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ ئێران بەهێزە

2018/10/06 | 14:20

(هەواڵ كوردستان)- جۆن کێری، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا هاتنە دەرەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێرانی بە مەترسی ناو برد و ڕایگەیاند ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لەدژی ئێران لە ناوچەکە زیاتر بووە.میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە جۆن کێری، کە خۆی یەکێک لە ئەندامانی تیمی دانوستانکار بووە لە پرسی ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران، ئاماژەی بەوە کردووە پێشتر ڕێبەرانی وڵاتانی ناوچەکە زەخت و گوشاری زۆریان بۆ ئەمریکا دەهێنا تاکوو لەدژی ئێران دژکردەوەی سەربازیی هەبێت.

ماڵپەڕی یۆرۆنیوز لەمبارەوە بڵاویکردەوە جۆن کێری کەلە دانیشتنی ژووری فکری ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەمریکا قسەی دەکرد، وتی "پاش هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران ئێستا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچەکە زیاتر بووە، چونکە هەندێک بەهیوای بۆردومانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوەن".

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە شا عەبدوڵا، پاشای پێشووی سعوودیە و حوسنی موبارەک سەرکۆماری پێشووی میسر هەردوویان تایبەتی داوای لێی کردووە کە دەبێ ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران.

بە وتەی جۆن کێری، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیری ئیسرائیل کە یەکێک لە دژبەرانی پێداگری ڕێککەوتنی ناوکیی ئێرانە، داوای لە باراک ئۆباما سەرکۆماری پێشووی ئەمریکا کرد کە بۆردومانی ئێران بکات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending