English | عربي

وەزارەتی پەروەردە: داکۆکی لە مافی مامۆستایان دەکەین


وەزارەتی پەروەردە: داکۆکی لە مافی مامۆستایان دەکەین

2018/10/06 | 14:20

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، مامۆستایان توێژێکن کە هۆکارى گەشەسەندنى کۆمەڵگەن و وەزارەتیش بە ئەرکی خۆی دەزانێت داکۆکی لە مافەکانیان بکات.وەزارەتی پەروەردە بە بۆنەی رۆژی جیهانی مامۆستایانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، "مامۆستایان میکانیزمى گەشەسەندنى هەموو کۆمەڵگەیەکن، توێژێکن کە هۆکاری خوێندەواربوونى تاکەکانى هەموو گەلێکن، بە ئەرکى خۆى دەزانێت هاوکار و داکۆکیکارى مامۆستایان بێت، بۆئەوەى ئاستى زانستیان بەرزتر و بارى گوزەرانیان باشتر بێت".لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ساڵانی رابردوودا، هەرێمى کوردستان بە دۆخێکى ئابووریى قورسدا تێپەڕی و قەیرانى دارایی کاریگەرى لەسەر توێژى مامۆستایان لە هەموو چین و توێژەکانى دیکە زیاتر بووە، بەڵام بەهۆى بەرپرسیارییەتى ئەم توێژە بەرامبەر کۆمەڵگە نەهێڵدرا دەرگاى قوتابخانەکان دابخرێت و پرۆسەى خوێندن پەکى بکەوێت.

رۆژی ٦ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی مامۆستایانە و لەئێستاشدا دەرگای خوێندنگاکان لە هەرێم کراونەتەوە و دەوامی فەرمی دەستیپێکردوەتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending