هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەڵمانیا داوا لە ئێران ده‌كات هێرشەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستان بوەستێنێت

ئەڵمانیا داوا لە ئێران ده‌كات هێرشەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستان بوەستێنێت
ئەڵمانیا داوا لە ئێران ده‌كات هێرشەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستان بوەستێنێت

2022-11-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

کۆنسولخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر رایگەیاند کە هێرشە مووشەکیی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمڕۆ دووشەممەی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات و داوایشی لە ئێران کرد کە هێرشەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستان بوەستێنێت.

لەمبارەیەوە کۆنسولخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "هێرشە مووشەکیی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمڕۆی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین".

راشیگەیاندووە "داوا لە ئێران دەکەین رێز لە یەکپارچەیی خاک و سەروەریی عێراق بگرێت و دەبێت دەستبەجێ هێرشەکانی بوەستێنێت".

ئەمڕۆ دووشەممە، ئێران هێرشی کردە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران "حدکا" لە کۆیە، ناوچەی زڕگوێز سەربە پارێزگای سلێمانی کە بارەگاکانی کۆمەڵەی لێیە.

بەپێی دوایین ئامار لە ئاکامی هێرشەکاندا، دوو پێشمەرگەی حدکا و هاووڵاتییەک گیانیان لەدەستداوە و هەشت پێشمەرگەی حدکاش برینداربوون.