English | عربي

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لەسەر گرانبوونی نرخی بەنزین زانیاری بۆ خەندان دەخاتەڕوو


بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لەسەر گرانبوونی نرخی بەنزین زانیاری بۆ خەندان دەخاتەڕوو

2018/10/06 | 14:55

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێکە نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە هۆکارەکەشی پەیوەندی بە بۆرسەی جیھانیەوە ھەیە، تەنھا لە سلێمانی گران نەبووە.سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، ھەر لیترێك بەنزین زیاتر لە 25 دینار بەرزبووەتەوە و  لەسلێمانی تەنھا بەنزینی بازرگانی ھەیە حکومی نییە و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش هۆکارێکە بۆ گرانبوونی نرخەکەی و هەروەها لە بۆرسەی جیهانیش بەنزین گران بووە. وتیشی،" لە پێش هەڵبژاردنەکانیش نرخەکە گران بوو، بەڵام لەسەر داوای قائیماقام و پارێزگاری سلێمانیش نرخەکەمان وەک خۆی هێشتەوە، بەڵام لە ئێستادا ناچارین نرخەکەی بەرزبکەینەوە، جونکە نرخەکەی لە بۆرسە جیهانییەکاندا گران بووە".سێ جۆر بەنزین لەوێستگەكانی سوتەمەنی دەفرۆشرێت، نۆرماڵ ،موحسن، سوپەر کە ھەرزانترینیان نۆرماڵە پێشتر لیتری بە 700 دینار بوو ئێستا بە 725 دینارە و محسن لە 775 دینارەوە بووە بە 800 دینار، سوپەر نرخەکەی 850 دینار بوو ئێستا بووە بە 875 دینار.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending