هەواڵی کوردستان ئێستا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئاگر لە فڕۆكەخانەی بەغداد كەوتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئاگر لە فڕۆكەخانەی بەغداد كەوتەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئاگر لە فڕۆكەخانەی بەغداد كەوتەوە

2022-11-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی بەغداد ڕایگەیاند، جارێكی دیكە ئاگر لە فڕۆكەخانەی بەغداد كەوتەوە و ئاگرەكە لە هۆڵی نەینەوای ناو فڕۆكەخانەكەدا بووە.

لە راگەیەندراوێكدا بەرگریی شارستانیی بەغداد ئاشكرایكرد، ئاگرەكە بەیانیی ئەمڕۆ كەوتووەتەوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی كە ژمارەیان 15 تیمە ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە.

لە ڕاگەیەندراوی بەرگریی شارستانیی بەغدادا هاتووە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئاگری هۆڵی ڤی ئای پی و شوێنی گەشتیارانیان كوژاندووەتەوە و داواش دەكات لێكۆڵینەوەیەكی ورد لە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكان بكرێت كە ئەوە دووەم جارە لەم هەفتەیەدا فڕۆكەخانەی بەغدا ئاگر بكرێت.