هەواڵی کوردستان ئێستا

یەکێتی ئەورووپا: ئۆکراینا نیوەی ئەوە خاکانەی ئازاد کردووە کە رووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە بۆ ئێستا داگیری کردبوو

یەکێتی ئەورووپا: ئۆکراینا نیوەی ئەوە خاکانەی ئازاد کردووە کە رووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە بۆ ئێستا داگیری کردبوو
یەکێتی ئەورووپا: ئۆکراینا نیوەی ئەوە خاکانەی ئازاد کردووە کە رووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە بۆ ئێستا داگیری کردبوو

2022-11-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێل رایگەیاند ئۆکراینا لە سەدا ٥٠ی ئەو خاکانەی ئازاد کردووەتەوە کە لە ٢٤ی شوباتەوە بۆ ئێستا لەلایەن رووسیاوە داگیرکرابوو.

بۆرێل دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا، لێدوانی بۆ رۆژنامەوانان دا.
جۆزێپ بۆرێل ئاماژەی بەوە کرد کە وەزیری بەرگریی ئۆکراینا، ئۆلێکسی رەزینکۆڤ لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداریی لە کۆبوونەوەکەدا کردووە و دوایین دۆخی مەیدانیی دوای کشانەوەی رووسیا لە خێرسۆن باس کردووە و رایگەیاند ئۆکراینا لە سەدا ٥٠ی ئەو خاکانەی ئازاد کردووە کە لە ٢٤ی شوباتەوە بۆ ئێستا لەلایەن رووسیاوە داگیرکرابوو.

بۆرێل ئەوەی خستەڕوو کە ئەو هاوکارییە سەربازییانەی تاکو ئەمڕۆ دابین کراوە "بە کەڵک هاتووە".
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش باسی لە نوێنەرایەتی هاوکاری کرد کە ئەمرۆ یەکێتی ئەورووپا دەستی پێکردووە و گوتی: "پێکەوە فەرماندەییەکی مەشقی چەک لەسەر ئاستی ئۆپەراسیۆن لە پۆلەندا دەبێت. لە ئەڵمانیاش فەرماندەییەکی مەشقی تایبەت دەبێت".

بۆرێل ئاماژەی بەوەش کرد کە تاکو ئێستا زیاتر لە ٢٠ وڵات توانای خۆیان بۆ نوێنەرایەتی سەربازیی پیشنیاز کردووە و گوتی:"ئەوەی کە ئۆکراینا دەیەوێت سستەمی بەرگریی ئاسمانییە. ئێمەش ئەمە دابین دەکەین. لە ئێستادا بۆ ئەوەی ئەو سستەمانەی کە دابینمان کردووە بە تەواوەتی کاربکەن، بە بەردەوامی تەقەمەنییان بۆ دەنێرین".
جۆزێپ بۆرێل راشیگەیاند کە "رووسیا بە ئاشکرا نیازی خۆی بۆ بەردەوامیدان بە جەنگەکە خستووەتەڕوو" و گوتی: "لە لایەکەوە بە ناڕوونی دەڵێن دانوستانمان دەوێت، بەڵام لە لایەکی دیکەوە شەڕ بەردەوامە و وێرانکارییەکان زیاتر دەبن. کاتێک ئێمە قسە دەکەین، کیێڤ و شارەکانی دیکەی رووسیا لەژێر هێرشی رووسیادان".
- پاڵپشتیی ئێران بۆ رووسیا
بۆرێل ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆکراینا زۆربەی مووشەکەکانی بەرداوەتەوە و "زۆرینەی ئەم مووشەکانە مووشەکی ئێرانین" و گوتی: "ئەمە دەزانین و بۆ ئەوەی چەکی زیاتر نەدات بە رووسیا گوشار دەخەینە سەر ئێران".
پێشتر جۆزێپ بۆرێل لە لێدوانێکیدا گوتبووی: "بەڵگەمان لەسەر مووشەکەکان نییە بەڵام بەڵگەی تەواومان لەسەر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان هەیە".