هەواڵی کوردستان ئێستا

ئێران.. 342 كه‌س كوژراون، كه‌ زۆرترینیان له‌ پارێزگاى سێستان و به‌لوچستان بووه‌

ئێران.. 342 كه‌س كوژراون، كه‌ زۆرترینیان له‌ پارێزگاى سێستان و به‌لوچستان بووه‌
ئێران.. 342 كه‌س كوژراون، كه‌ زۆرترینیان له‌ پارێزگاى سێستان و به‌لوچستان بووه‌

2022-11-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ندین ناوچه‌ى ئێران به‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستانیشه‌وه‌ زیاتر له‌ دوو مانگه‌ به‌رده‌وامه‌.

به‌پێى ئاماره‌كانى رێكخراوى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ ئێران بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ده‌ستپێكى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ تا بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاماره‌، 342 كه‌س كوژراون، كه‌ زۆرترین كوژراوه‌كان له‌ پارێزگاى سێستان و به‌لوچستان بووه‌ و ژماره‌ى كوژراوه‌كان له‌و پارێزگایه‌ 123 كه‌س بووه‌.

له‌ رۆژانى رابردوودا، رابه‌رى گشتى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ تارانه‌وه‌ شاندێكى به‌ نوێنه‌رایه‌تى خۆى ناردۆته‌ پارێزگاى سیستان و بلوجستان ، له‌گه‌ڵ رێبه‌رانى ئه‌و پارێزگایه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و گفتوگۆیانه‌ خۆپیشاندانه‌كانى له‌و پارێزگا سوننه‌نشینه‌ كۆتایی پێنه‌هێناوه‌و به‌رده‌وامه‌.