هەواڵی کوردستان ئێستا

هه‌ولێر.. دوو كه‌س به‌تۆمه‌تى دزینى ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركران

هه‌ولێر.. دوو كه‌س به‌تۆمه‌تى دزینى ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركران
هه‌ولێر.. دوو كه‌س به‌تۆمه‌تى دزینى ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركران

2022-11-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ستگیركردنى دوو كه‌سى به‌ تۆمه‌تى دزینى ئۆتۆمبێل راگه‌یاند

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ستگیركردنى دوو كه‌سى به‌ تۆمه‌تى دزینى ئۆتۆمبێل راگه‌یاند كه‌ هه‌ردوكیان پێشینه‌ى هه‌مان تاوانیان هه‌یه‌و یه‌كێكیشیان دواى یه‌ك هه‌فته‌ له‌ ئازادكردنى له‌ زیندان كه‌ به‌ تاوانى دزینى 3 ئۆتۆمبێل به‌ندكرابوو، ئه‌مڕۆ به‌ هه‌مان تاوان ده‌ستگیركرایه‌وه‌.

پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ 32 حاڵه‌تى دزینى ئۆتۆمبێل له‌ سنورى ئه‌وان تۆمار كراوه‌ و تا ئێستاش 30 له‌و حاڵه‌تانه‌ ئاشكرا كراون و ئۆتۆمبێله‌ دزیاریه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.