بۆ جاری شه‌شه‌م په‌رله‌مانى لوبنان نه‌یتوانى سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرێت
دیجیتـــاڵ میدیای سپێدە
دوای تهواونهبوونى نیسابی یاسایی له دانیشتنی شه‌شه‌میدا، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی لوبنان، جارێكیدیكه نه‌یتوانی سه‌رۆكێك بۆ جێگره‌وه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ میشێل عه‌ون هه‌ڵبژێرێت و دانیشتنێكى دیكه‌ى بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له رۆژى پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دیاریكرد.
نهبیهــ برری سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كه ته‌رخانكرابوو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دواخست، دوای ئه‌وه‌ی له خولی دووه‌مدا نیسابی یاسایی له‌ده‌ستدا، و دانیشتنێكی نوێی بۆ پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 24ی ئه‌م مانگه دیاریكرد.
یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانى لوبنان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له 29ی ئه‌یلولى رابردوودا به‌ڕێوه‌چوو، كه ئه‌و كات 122 ئه‌ندام به‌شدارییان كرد، و له‌و كاته‌وه تا ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى لوبنان شه‌ش دانیشتنى ئه‌نجامداوه‌و نه‌یتوانیوه سهرۆكێكى نوێ بۆ وڵات هه‌ڵبژێرێت.