ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: بۆ روداوه‌كه‌ی سلێمانی هاوخه‌میم راده‌گه‌یێنم
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
له باره‌ی روداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری سلێمانی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند:"هاوخه‌میم ڕاده‌گه‌یه‌نم بۆ كه‌سوكاری ڕوداوه‌كه".
له باره‌ی روداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری سلێمانی مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد بهاءالدین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند:"هاوخه‌میم ڕاده‌گه‌یه‌نم بۆ كه‌سوكاری ڕوداوه‌كه".
مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد بهاءالدین لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، "بۆ ڕوداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شاری سلێمانی، هاوخه‌میم ڕاده‌گه‌یه‌نم بۆ كه‌سوكاری ڕوداوه‌كه، له خودای میهره‌بان بۆ كۆچكردوه‌كان لێخۆشبوو‌ن و بۆ برینداره‌كان شیفای خێر وخێرا داوا ده‌كه‌م".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان راشیگه‌یاند:" سوپاسی گشت تیمه‌كانی فریاگوزاری و پزیشكی و ئه‌منی و ئیداری و خه‌ڵكی خه‌مخۆر ده‌كه‌م كه به‌ده‌م كارهساتهكهوه چون".
شه‌وی دوێنێ پێنجشه‌ممه له خانوویه‌كی گه‌ڕه‌كی كازیوه له سلێمانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا؛ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی غازی LPG بووه. به‌پێی ئاماری ته‌ندروستیی سلێمانی، 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 12 كه‌سیش بریندارن، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیش به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وانه‌ی له ژێر داروپه‌ردووی خانووه رووخاوهكهدا ماون.