هەواڵی کوردستان ئێستا

جەیكەب لەمەودوا دەتوانێت براكەی لەئامێزبگرێتوێنە و ڤیدیۆ.. بۆ یەكەمجار قۆڵێكی دەستكرد لەسەرو ئانیشكەوە دروستكرا

جەیكەب لەمەودوا دەتوانێت براكەی لەئامێزبگرێتوێنە و ڤیدیۆ.. بۆ یەكەمجار قۆڵێكی دەستكرد لەسەرو ئانیشكەوە دروستكرا
جەیكەب لەمەودوا دەتوانێت براكەی لەئامێزبگرێتوێنە و ڤیدیۆ.. بۆ یەكەمجار قۆڵێكی دەستكرد لەسەرو ئانیشكەوە دروستكرا

2019-12-18 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

بۆ یەكەمجار قۆڵێكی دەستكرد لە سەرو جومگەی ئانیشكەوە دروستكرا و خاوەنی ئەو قۆڵە دەستكردەش منداڵێكی پێنج ساڵانە كە هەر لەگەڵ لەدایكبونیدا و لەسەرو ئانیشكیەوە دەستێكی نەبو.

جەیكەب سكرییمشاو، ئەو منداڵە پێنج ساڵانەیە كە لەمەودوا دەتوانێت برا بچوكە سێ ساڵانەكەی لەئامێز بگرێت و لەبری یەك كەس لەكاتی رۆشتندا دەستی دو كەس بگرێت.

ئەو منداڵە لەگەڵ لەدایكبونیدا قۆڵی چەپی نەبوە، پاش پشكنینەكانیش دەركەوتوە كە بەشێك لە قۆڵی چەپی بە تەواوی ونە و نییە.

 گێمما سكریمشاو، دایكی جەیكەب دەڵێت "وادەزانی جەیكەب دەتوانێت خۆی لەگەڵ ئەوەدا بگونجێنێت كە تەنها یەك دەستی هەیە، بەڵام پاش ئەوەی بە چاوی پڕ لە فرمێسكەوە لە خوێندنگە هاتوەتەوە پێی وتوە چیدی ماندو بوە لەوەی یەك دەستی هەیە، دەستیانكردوە بە هەوڵدان بۆ چارەسەری كێشەكە".

ئاماژە بەوەشدەكات "زانیویانە كە دروستكردنی و كڕینی دەستێكی رۆبۆتی دەستكرد، پارەیەكی لە رادە بەدەری دەوێت، بەوهۆیەوە هەوڵیانداوە لە پێگە خێرخوازییەكانەوە پارە بۆ دروستكردن و كڕینی قۆڵێكی دەستكرد بۆ كوڕەكەیان كۆبكەنەوە".

پاش ئەو هەنگاوە، دایك و باوكی جەیكەب لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە پیاوێكیان دۆزیوەتەوە، كە پیشەی ئەندازیار بوە و پاش ئەوەی منداڵێكی بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە دەستێكی لەدەستداوە، خۆی هەوڵێداوە دەستێكی دەستكرد بۆ منداڵەكەی دروستبكات و دواتر كۆمپانیایەكی بۆ ئەو مەبەستە بنیادناوە.

گێمما دەشڵێت "لەڕێگەی كۆمپانیاكەی بێن رایان-ەوە توانراوە قۆڵێكی دەستكرد دروستبكرێت كە لەسەرو جومگەی ئانیشكەوەیە و كاردەكات، ئەوەش بۆ یەكەمینجارە كارێكی لەو شێوەیە بەكاربهێندرێت".

رایان دەڵێت "هۆكاری ئەوەی جەیكەب بوەتە یەكەمین كەس بۆ بەكارهێنانی بەرهەمێكی لەو شێوازە، نەبونی خزمەتگوزارییەكە نییە، بەڵكو بەرهەمەكە بەردەستە و ئەو كەسانەی پێویستیان پێی هەیە بڕوایان بەوە نیە سەركەوتوبێت".

دەستە رۆبۆتییەكە بە شێوەیەك دروستكراوە، لە شوێنی جومگەی ئانیشكدا تۆپێكی هایدرۆلیكی هەیە، كە لەكاتی فشارخستنەسەریدا دەتوانێت جوڵە بە پەنجەكان بكات.

ئێستا جەیكەب لەكاتی رێكردنیدا دەتوانێت لە یەك كاتدا دەستێكی لەنێود ەستی باوكیدا و بێت و دەستەكەی دیكەی لەنێو دەستی براكەیدا بێت.

FwSOf8cVnxc

xendan.blob.core.windows.net/root/root/images/1518122019p07xv7bk