هەواڵی کوردستان ئێستا

ژمارەیەک بەرپرسی باڵای عێراق بە گەندەڵی تۆمەتبارکراون

ژمارەیەک بەرپرسی باڵای عێراق بە گەندەڵی تۆمەتبارکراون
ژمارەیەک بەرپرسی باڵای عێراق بە گەندەڵی تۆمەتبارکراون

2022-11-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دەستەی دەستپاکی لە عێراق رایگەیاند کە لە میانی مانگی تشرینی یەکەمدا، ٤٦ فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بۆ لێکۆڵینەوە، بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراوە.

دەستەی دەستپاکی لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی مانگی تشرینی یەکەمدا، ٤٦ فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراوە.

باسی لەوەشکردووە کە لە میانی مانگی تشرینی یەکەمدا، تیمەکانی سەربە دەستەی دەستپاکی، ١٢٥ ئۆپەراسیۆنی دەست بەسەرداگرتنیان ئەنجامداوە، ھەروەھا ٢٧ تۆمەتبار لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا دەستگیرکراون.

هەورەها ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی مانگی تشرینی یەکەمدا، ١٣٥ بڕیاری ئیدانەکرکردنی دادوەریی دەرکراوە و ١٩١ کەس بەبڕیاری دادگا سزادراون.

راشیگەیاندووە کە لە میانی مانگی تشرینی یەکەمدا، ٣٦ دۆسیەی تایبەت بە ھەڵاتووان و بەتاڵانبردنی سامانی گشتیی رادەستکراون.