هەواڵی کوردستان ئێستا

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ داوا لە قەتەر و فیفا دەکات دان بە پێشێلکردنی مافەکان بهێنن، و سەرۆکی فیفاش دژی "دووڕوویی" دەدوێت

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ داوا لە قەتەر و فیفا دەکات دان بە پێشێلکردنی مافەکان بهێنن، و سەرۆکی فیفاش دژی "دووڕوویی" دەدوێت
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ داوا لە قەتەر و فیفا دەکات دان بە پێشێلکردنی مافەکان بهێنن، و سەرۆکی فیفاش دژی "دووڕوویی" دەدوێت

2022-11-20 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

یەکەم یاری جامی جیهانی تۆپی پێ لە قەتەر ڕۆژی یەکشەممە لە نێوان قەتەری میوانداری یارییەکان و ئیکوادۆر دەستیپێکرد. ئیکوادۆر توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە هیچ لە قەتەر بباتەوە.

ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی یارییەکان گیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی FIFA (فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی یەکێتی تۆپی پێ) باسی لەو ڕخنانە کردکە لە یەکێتی تۆپی پێ و قەتەر گیراون بەهۆی ئەم پێشبڕکێ جیهانییەوە کە دەڵێن مافی کارکەرە کۆچبەرەکان پێشێلکراوە لە دەمی دروستکردنی ژمارەیەک لە یاریگەکانی ئەم پاڵەوانێتییە.

ئینفانتینۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی شەممە گوتی " ئەمڕۆ هەست دەکەم قەتەریم، ئەمڕۆ هەستدەکەم عەرەبم. ئەمڕۆ هەستدەکەم ئافریکاییم. ئەمڕۆ هەستدەکەم هاوڕەگەزخوازم. ئەمڕۆ هەست دەکەم خاوەن پێداویستی تایبەتم. ئەمڕۆ هەست دەکەم کارکەرێکی کۆچبەرم."

ڕێکخراوی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و هاوپەیمانییەکی ڕێکخراوەکانی مافەکان داوایان لە قەتەر و فیفا کردووە بەڵێن بدەن بۆ دانپێدانان و چارەسەرکردنی ئەوپێشێلکارییانەی مافی کار و مافی کە هەزاران کرێکاری کۆچبەر لە کاتی ئامادەکردنی قەتەر بۆ میوانداریکردنی ئەم پاڵەوانێتییە وەرزشییە تووشی بوون.

گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ قەتەر تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە کرێکارە کۆچبەرەکانی کردووەتە دۆخێکی سەختی کارکردنەوە کە بریتییە بووە بە پێنەدانی حەقدەستی تەواوی کارەکانیان و بۆ ماوەیەکی زۆر لە گەرمایەکی زۆردا ڕۆژانە کاریپێکردوون.

مایکڵ پەیج جێگری بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئافریکا لە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت " فیفا شکستیهێناوە لە دابینکردنی چارەسەری چارەسەرییەک لە کاتی کۆکردنەوەی ملیارەها دۆلار لە داهات، هەموو شتێکی لەبەرچاو گرتووە لە قەتەر – لە ڕێگاوبانەکانەوە تا یاریگاکان. وەک بیرهێنانەوەیەک ئەو کرێکارە کۆچبەرانەی کە یاریگەکانیان دروستکردووە کرێی کارەکانیان وەرنەگرتووە یان مردوون بەبێ ئەوەی خێزانەکانیان قەرەبوو بکرێنەوە."

لە هەمان کاتیشدا ئینفانتینۆ ستایشی قەتەر دەکات بۆ ئەوەی ڕێگەی داوە کۆچبەران کاربکەن و ڕەخنە لە وڵاتانی ئەوروپا دەگرێت کە ڕێڕەوی کۆچبەران سنورداردەکەن.

ئینفانتینۆ گوتی " ئێمە لە ئەوروپا، سنوورەکانی خۆمان دادەخەین بە کردەوە ڕێگە بە هیچ کرێکارێکی ئەو وڵاتانە نادەین کە ڕوونە داهاتیان زۆر کەمە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی یاسایی لە وڵاتەکانماندا کاربکەن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر ئەوروپا بەڕاستی گرنگی بە چارەنووسی ئەم کەسانە، ئەم گەنجانە بدات، ئەوا ئەوروپاش دەیتوانی وەک قەتەر بیکات. هەندێک کاریان پێ بدات. هەندێک داهاتوویان پێ بدات. هەندێک هیوایان پێببەخشێت. بەڵام ئەم وانەی ئەخلاقییەی کە دەیدەن، یەکلایەنەیە، تەنها دووڕووییە."

شەریفول حەسەن، بەرپرسی پرۆگرامی کۆچ و دەستپێشخەری گەنجانی کۆمپانیای BRAC کە ڕێکخراوێکی گەشەپێدانە لە بەنگلادیش دەڵێت زیاتر لە هەزار و 300 کرێکاری بەنگلادیشی لە قەتەر گیانیان لەدەستداوە و بەشێکی زۆر لە گیان لەدەستدانەکان دەگەڕێتەوە بۆ جەڵتەی دڵ.

گوتیشی " دەبێت ئێمە وەڵامی گیانلەدەستانی ئەم کەسانە بدەینەوە – نەک تەنها لە قەتەر بەڵکو لە هەر وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. نابێت ئەم ئازارە لەبیربکەین. ئەمە تەنها لەسەر کاری سەختی کۆچبەران نییە بەڵکو پەیوەندی بە خوێنیانەوە هەیە. ئەمە ژیانیانە."

ڕێخکراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت ئەو چاکسازیانەی کە قەتەر بەم دواییە پەسەندی کرد، "یان زۆر درەنگ بوون، یان زۆر بەرتەسک بوون لە ڕووی پانتاییەوە، یان زۆر لاواز جێبەجێکراون بۆ بۆ زۆربەی کرێکارەکان تا سودمەندبن.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ دەشڵێت زۆربەی جار کۆمپانیاکان سەرکوتوو نەبوون لە ئاگادارکردنەوەی ئەندامانی خێزانەکان کە ئازیزەکانیان گیانیان لەدەستداوە، و هەروەها سەرکەوتوانەش نەیانتوانیوە تەرمەکانی کرێکاران بگێڕنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.