هەواڵی کوردستان ئێستا

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێک بڵاوده‌كاته‌وه‌

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێک بڵاوده‌كاته‌وه‌
حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێک بڵاوده‌كاته‌وه‌

2022-11-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، " بە توندترین شێوە ھێرشی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر ھەرێم سەرکۆنە دەکەین، و پێشێلکاری بەردەوامی سەروەری عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و پێشێلکردنێکی ئاشکرا".

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

بە توندترین شێوە ھێرشی شەوی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین.

پێشێلکاری بەردەوامی سەروەری عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و پێشێلکردنێکی ئاشکرا و زەقی یاسا وڕێسا نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی دراوسێیانەیە.

داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین، ئەم شاڵاوە لە دژی ھەرێمی کوردستان ڕابگرێت ، چونکە سەقامگیریی، ھەرگیز لە ڕێگەی توندوتیژییەوە دەستەبەر نابێت.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان، داوا لە دۆست و ھاوبەشانی لە حکومەتی فیدراڵی و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەگشتی دەکات، کە ھەڵوێستێکی ڕوون و ڕاشکاویان بەرامبەر ئەم ھێرشە بەردەوامانەی ئێران ھەبێت .

حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2022/11/21