هەواڵی کوردستان ئێستا

تەندروستی عیراق؛ ئاماری هەفتەیەكی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

تەندروستی عیراق؛ ئاماری هەفتەیەكی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
تەندروستی عیراق؛ ئاماری هەفتەیەكی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

2022-11-21 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، لەماوەی یەك هەفتەدا 704 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 387 كەسیش چاكبوونەتەوە و دوو حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە . وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە ماوەی یەك هەفتەدا، كە لە 14 تشرینی دووەم بۆ 20ی تشرینی دووەمی 2022 خراوەتەڕوو ، 24 هەزار و 166 پشكنین تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 704 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون. ئاشكراشیكردووە، كە لەماوەی ئەو هەفتەیەدا 387 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، و 30هەزارو 913 كەسیش هێشتا چارەسەر وەردەگرن، دوو حاڵەتی گیان لە دەستدان بەپەتاكە تۆماركراوە.

The post تەندروستی عیراق؛ ئاماری هەفتەیەكی كۆرۆنای بڵاوكردەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.