هەواڵی کوردستان ئێستا

فراکسۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی دەزگای زیندانیانی سیاسی عێراقی كرد

فراکسۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی دەزگای زیندانیانی سیاسی عێراقی كرد
فراکسۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی دەزگای زیندانیانی سیاسی عێراقی كرد

2022-11-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئە‌مڕۆ 21-11-2022 فراكسیۆنی یە‌كگرتوو لە‌ ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق سە‌ردانی دە‌زگای زیندانیانی سیاسی عێراقیان كرد لە‌شاری بە‌غدا لەلایەن دكتۆر حسين سلطانی سە‌رۆكی دەزگای زیندانە سیاسیەکانی عێراق پێشوازیان لێکرا

لە سەردانەکەی فراكسیۆنی یە‌كگرتوودا دوو تە‌وە‌رە‌ باسکرا :

داواکاری زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان و پرسی هاوتاکردنی مافەکانیان و گواستنەوەی شایستەکانیان بۆ سەر حکومەتی فیدراڵ...

پرسی ئاوارەکانی هەڵە‌بجە‌ و هەورامان و شارەزور دوای بۆمبارانی کیمیاوی ساڵی (1988) دە‌بێت ماف و موچەی زیندانانی سیاسی وەربگرن و بەپێی یاسای هەموارکراوی ساڵی (2013) و تا ئێستا ئە‌و یاسایە‌ جێبەجێ نەکراوە..

لای خۆیەوە دكتۆر حسین سلطانی باسی لەوە کرد کە هەردوو پرسە‌كە‌ ئیشی تەواوی بۆ دەکرێت و ئەوان لە هەوڵدان لەگەڵ ئەنجومەنی دەوڵە‌ت کەموکوڕی یاساکە چاک بكە‌ن و سوپاسی فراکسیۆنی کرد کە بە جدی بەدواداچوون دەکەن هەمیشە بۆ ئەم بابەتە...