هەواڵی کوردستان ئێستا

بەرپرسێکی باڵای ڕووسیا هۆشداری دەدات لەسەر ئەگەری ڕوودانی ڕووداوێکی ئەتۆمی لە زاپۆریژا

بەرپرسێکی باڵای ڕووسیا هۆشداری دەدات لەسەر ئەگەری ڕوودانی ڕووداوێکی ئەتۆمی لە زاپۆریژا
بەرپرسێکی باڵای ڕووسیا هۆشداری دەدات لەسەر ئەگەری ڕوودانی ڕووداوێکی ئەتۆمی لە زاپۆریژا

2022-11-22 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

بەرپرسی دەزگای وزەی ئەتۆمی ڕووسیا ڕۆساتۆم هۆشداریدا لەسەر ئەوەی مەترسییەک هەیە سەبارەت بە کەوتنەوەی ڕووداوێکی ئەتۆمی لە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژا.

لە دوای ئەوەی ڕووسیا لە مانگی سێدا وێستگەکەی کۆنتڕۆڵ کرد، ڕووسیا و ئۆکرانیا یەکترییان تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر وێستگەکە، کە دەکەوێتە ناوچەیەکی ژێر کۆنتڕۆڵی ڕووسیاوە لە هێڵەکانی پێشەوەی جەنگەکە.

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕووسی لە زاری سەرۆکی کۆمپانیای ڕۆساتۆم ئەلێکسی لیکاچیڤەوە بڵاویکردەوە " وێستگەکە مەترسی ڕووداوێکی ئەتۆمی لەسەرە. هەموو شەوەکە لە گفتوگۆدا بووین لەگەڵ دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتیدا."

دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی داوای دامەزراندنی ناوچەیەکی ئاسایش کردووە لە دەوروبەری وێستگەکەدا، لیکاچیڤ دەڵێت ئەوە تەنها لە کاتێکدا دەکرێت کە ئەمەریکا پەسەندی بکات.

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکس لە زاری لیکاچیڤەوە بڵاویکردەوە " پێم وایە ئەو مەودا درێژەی نێوان واشنتن و زاپۆریژا دەبێت هۆکارێک نەبێت بۆ ئەمەریکا بۆ دواخستنی بڕیارێک لەسەر ناوچە ئاسایشەکە."

کۆمپانیای ڕۆساتۆم وتی وادەردەکەوێت کیێڤ " ڕووداوێکی ئەتۆمی بچووک " لە وێستگە ئەتۆمییەکە ئاسایی بێت لەلای.

دەزگای هەواڵی تاس لە زاری لیکاچیڤەوە بڵاویکردەوە " ئەمە ڕووداوێک دەبێت کە بۆ هەمیشە ئاڕاستەی مێژوو دەگۆڕێت. لەبەر ئەوە دەبێت هەمووشتێک بکرێت بۆ ئەوەی هیچ کەسێک لە مێشکیدا نەبێت ئاسایشی وێستگە ئەتۆمییەکە پێشێل بکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز